کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەشتەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن پێشبڕکێی سیناریۆ ساز دەکات

12:38 - 11 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا پێشبڕکێی سیناریۆ ساز دەکات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن پێشبڕکێیەک رێک دەخات و لەو پێشبڕکێیەدا باشترین سیناریۆ بۆ چیرۆکە فیلمێک (فیچەر) سەبارەت بە بابەتێکی کوردی هەڵدەبژێردرێت.
ئەم پێشبڕکێیە بەشێکە لە هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن کەلە ٢٤ی خەزەڵوەر هەتا ٣ی سەرماوەزی ئەمساڵ بە سپۆنسەریی زانکۆی کوردستان بەڕێوەدەچێت.