کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەشتەگی ''ڤایرۆسی خامنەیی'' لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگی دایەوە

13:42 - 5 خاکەلێوه 2720

بەکارهێنەرانی تویتێر پەیامێکی زۆریان بەنیسبەت قسەکانی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە هەشتەگی ''ڤایرۆسی خامنەیی'' بڵاو کردوە.

ڕۆژی دووشەممە ٤ی خاکەلێوە، هەشتەگی ''ڤایرۆسی خامنەیی'' لە تویتێر، بە بڵاوکردنەوەی پەیامی دژبەرانە بەنیسبەت هەوڵەکانی ڕێبەری ڕێژیم و بڵاوکردنەوەی وێنەی سەرکوتی خەڵکی ناڕازی، دەنگی داوەتەوە.

زۆرێک لە بەکارهێنران لەم هەشتەگەدا، هۆکاری کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی پێشوو و هەروەها ئەو کەسانەی دیکەش کە لەلایەن ڕێژیمەوە بوونەتە قوربانی، ''ڤایرۆسی خامنەیی'' زانیوە.

هەندێکیش لە بەکارهێنەران، نەهێنیکارییەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانیان لەهەمبەر گشتگیربوونی کۆرۆنا هێناوەتە بەر باس و ئەمە بە ئاکامی هەوڵەکانی خامنەیی دەزانن.

''عەلی خامنەیی''، ڕۆژی ٣ی خاکەلێوە، ئامریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنای دروست کردووە، ناوبراو بۆ چەواشەکاریی زیاتر وتیشی کە وتراوە بەشێک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تایبەتی بۆ ئیران دروست کراوە.