کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەناردە کردنی ٤٤ ملیۆن لیتر بێنزین لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ وڵاتی ڤێنێزۆئێلا

16:59 - 3 رەشەمه 2720

بەپێی ڕاپۆرتی شیرکەتی شوێن هەڵگری نەوتهەڵگرەکان، کەشتییەکی باری، کە هەڵگری ٤٤ ملیۆن لیتر بێنزین بووە، لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە شێوەی نەهێنی ڕەوانەی وڵاتی ڤێنێزۆئێلا کراوە و ڕۆژی شەممە، ٢ی ڕەشەمە گەیشتوور تە کەنارئاوەکانی "پالیتۆ".

هەروەها شیرکەتی "تانکر ترکێرز"، لە تویتێکدا بڵاوی کردووەتەوە: "ئەو شیرکەتە بۆ ماوەی شەش حەوتوو، ئەو بارەی کە لەلایەن نەوت هەڵگری "فارست" ڕادەگواسترا لە ژێر چاوەدێریان دابووە".

بەپێی هەواڵدەریی "بلۆمبێرگ" لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا بڵاوی کردبووە، ١٠ نەوت هەڵگری ئێرانی کە بەرهەم و کەلوپەلی نەوتی و بێنزینیان پێ بوون لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ وڵاتی ڤێنێزۆئێلا نێردراوە.

ئامریکا گەمارۆی ئابووریی خستووەتە سەر فرۆشتنی نەوتی ئێران و ڤێنێزۆئێلا بەڵام ڕێژیمی ئێران لە هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ ئەم وڵاتە بەردەوامە.