کوردستان میدیا: یەکەم هەنگاوی نوێی حکوومەتی عێراق دژی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران دەر دەکرێت و هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە هەرێمی کوردستان بۆ ئێران ڕادەگیرێت.
ئاژانسی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لە زاری بەرپرسێكی باڵای عێراق بڵاوی کردووەتەوە، حكوومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی "عادل عه‌بدولمه‌هدی" بڕیاری داوه كه هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی كه‌ركووک بۆ ئێران ڕابگرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک پابه‌ندییه‌ک بۆ سزاكانی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ئێرانه.
حكوومه‌تی نوێی عێراق له هەوڵ دایە لە ڕێگای بۆڕی نه‌وتی كوردستان، نه‌وتی كه‌ركووک هه‌نارده‌ی توركیە بكات.
لەو پێوەندییەدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به سزاكانی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران، ڕایگه‌یاندووه، ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق له‌به‌رچاو ده‌گرن.
پێشتریش "حەیدەر عیبادی"، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌باره‌ت به ڕێژیمی ئێران ڕایگه‌یاند: "له پێناو ڕازیكردنى تاران و هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌وه، یارى به چاره‌نووسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌له‌كه‌مان، ناكه‌ین".
عیبادی ، پاش بەکردەییبوونی سزاکانی ئامریکا بە دژی ڕێژیمی ئێران و سەپاندنی گەمارۆکان، ڕایگەیاند: وڵاتەکەی ناچارە پێبەند بە بڕیارەکانی ئامریکا بێت و گەمارۆکان بە دژی ڕێژیمی ئێران جێبەجی بکات.
ڕێژیمی ئێران دەستڕۆیشتووییەکی زۆری لە وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت عێراقدا هەیە و تەنانەت بۆ ماوەیەک بەڕێوەبەری عێراق بوو و لەو پێناوەدا تێچووی زۆری تەرخان دەکرد، بۆ ئەوەی کە هەیبەتی خۆی لە وڵاتانی ناوچەکەدا زیاد بکات و بتوانێت بەئاسانی کردەوە تێرۆریستییەکانی خۆی جێبەجی بکات.