کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەناردەکردنی ئێران بۆ هیندوستان ٢٠ بەرابەر دابەزیوە

11:40 - 22 رەزبەر 2720

هەناردەکردنی ئێران بۆ هیندوستان لە هەشت مانگی سەرەتای ساڵی زایینییەوە بەنیسبەت هەشت مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە ٢٠ بەرابەر کەمی کردووە.

ماڵپەڕی وەزارەتی ئابووریی هیندوستان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، هاوردەکردنی هیندوستان لە ئێرانەوە لە هەشت مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی ١٥٦ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام هەشت مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینی زیاتر لە ٣.٢ میلیارد دۆلار بووە.

سەرەڕای ئەوەی هەناردەکردنی هیندوستان بۆ ئێران ٤٤ لەسەد بە ١.٧میلیارد دۆلار  دابەزیوە، هەناردەکردنی ئەو وڵاتە بۆ ئێران١٠ بەرابەری هاوردەکردن بووە لە ئێرانەوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە لە پێش گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، هیندوستان ٢.٦ میلیارد دۆلار هەناردەی بۆ ئێران و زیاتر لە ١١ میلیارد دۆلار هاوردەی لە ئێرانەوە هەبووە.