کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەندێک لە دەستفرۆشەکان دەبنە سیخوڕی ڕێژیم

13:14 - 11 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی دیکتاتۆری ئێران، بۆ سیخوڕیکردنی خەڵکی کوردستان، دەست لە پیلان هەڵناگرێت و لە هەموو ڕێگایەکەوە دزە دەکاتە نێو خەڵکی تێکۆشەری کوردستانەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بۆ پێشگرتن بە چالاکیی دژبەرانی ڕێژیم لە ناوشاردا، لە هەموو ڕێگا و ڕێکارێک کەڵک وەردەگرێت و لە پیلانێکی نوێدا، لە ڕێگای بەکرێگیراوانیەوە لە تاریکایی شەودا، بە کۆڵانەکانی شاری شنۆدا و بە ناوی دەستفرۆشەوە، گەشت لێ دەدەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕاگەیاندووە کە بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە شاری شنۆدا، چەند شەوە بە بەهانەی دەستفرۆشی، بە نێو کۆڵانەکانی ئەو شارەدا دەگەڕێن و چاوەدێریی هەموو شوێنەکانی ئەو شارە دەکەن و لە ترسی چالاکیی دژبەرانی ئەو ڕێژیمە، تەنانەت کۆڵانە داخراوەکانیش دەگەڕێن.

ڕێژیمی ئێران ماوەیەکی زۆرە لە ترسی چالاکیی تێکۆشەرانی کورد لە شارەکانی کوردستاندا، بە شێوەگەلی ئاشکرا و نهێنی، هەوڵی لەژێر چاوەدێریگرتن و مێلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان دەدات و خەڵکیش دەخاتە ژێر گوشارەوە و ئەوە نیشانەی تۆقانی ئەو ڕێژیمەیە لە بزاوی خەڵکی دژبەری ئەو ڕێژیمە لە کوردستاندا.