کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەنگاوێکی نوێ لە شاری سەقز بۆ گەشەی زانست هەڵگیرا

18:20 - 28 پووشپەڕ 2720

ئەنجومەنی فێرکاری-کولتووریی هیوای زانست لە شاری سەقز بۆ گەشەی زیاتری زانست و پەرەدان بە ڕەوتی خوێندنەوە، هەڵمەتێکی نوێیان ئەنجام دا.

ئەنجومەنی فێرکاری-کولتووریی "هیوای زانست" بۆ پەرەپێدانی ڕەوتی خوێندنەوە و دابینکردنی شوێنی گونجاو بۆ لایەنگرانی کتێب و خوێندنەوە، لە هەڵمەتێکی نوێدا دەستی داوەتە سازکردنی کتێبخانە لە گەڕەکە پەڕاوێزەکان.

ئەو گەرەکانەی کە ئەو ئەنجومەنە دەستی کردووە بە دانانی کتێبخانە تێیدا، بریتین لە: "گەڕەکی نەشمیلان، شارۆچکەی جاقل، شارۆچکەی زاگرۆس (کووهدەشت) و شارۆچکەی پشت دادگوستەری".

ئەو ئەنجومەنە بۆ بەردەوامیی هەنگاوەکانیان لەو پێناوەدا داوای پشتگرییان لە خەڵکی کوردستان بەتایبەت خەڵکی ئۆگری کتیب و خوێندنەوە کردووە.