کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەنگی سنووریی شنۆ لەوەڕگەی گوندی خوریشت داگیر دەکات

10:52 - 21 پووشپەڕ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" هەنگی سنووریی ڕێژیم لە شنۆ لە هەوڵدایە بە زەبری هەڕەشە و ترساندی دانیشتووانی گوندی "خوریشت" پێنج هێکتار لە لەوەڕگەی ئەو گونده داگیر بکات.

هەتا ئێستا چەندین جار خەڵکی گوندی خوریشت سەبارەت بەو هەوڵەی ڕێژیم لە فەرمانداریی شنۆ سکاڵایان تۆمار کردووە بەڵام هەتا هێستا هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.

بەهۆی ئەو داگیرکارییەی ڕێژیم لە ئێستادا ئاژەڵدارانی گوندی خوریشت لەگەڵ کەمیی لەوەڕگە بەرەوڕوون و ناچارن ئاژەڵەکانیان بفرۆشن.

هەروەها ماوەی ٢٠ ساڵە لەنێوان دوو گوندی "خوریشت و بێمزورتێ" لەسەر لەوەڕگەی "مۆڵەخرکـ"ـی سەر بە گوندی خوریشت کێشە و ناکۆکی هەیە و پیلانگێڕیی ڕێژیم ڕێگە نادات ئەو کێشەیە کۆتایی پێبیت.