کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەواڵنیرانی بێسنوور سکاڵایان دژی ئاخوند "غوڵامڕەزا مەنسووری" تۆمار کرد

18:35 - 22 جۆزەردان 2720

ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور لە دادگای فێدراڵی ئاڵمان دژی دژی ئاخوند "غوڵامڕەزا مەنسووری" تۆمار کرد.

ئاخوند "مەنسووری" چەندین دۆسیەی هەیە کە گەندەڵیی ئابووریی ئەنجام داوە و هەروەها دەستی لە سەرکوت و زیندانی‌کردنی ڕۆژنامەوانانیشدا هەبووە.

ئەو ئاخوندەی سەر بە ڕێژیمی تاران بۆ سەفەر سەردانی ئاڵمانی کردبوو کە دواتر گەڕاوەتە ئێران.

دوای گەڕانەوەی ئەو ئاخوندەی تاوانبارە بۆ ئێران، ژمارەیەک لە ڕێکخراو، چالاکانی مەدەنی و سیاسی بەنیسبەت گەڕانەوەی ئاخوند مەنسووری لە دادگای فێدراڵی ئاڵمان سکاڵایان تۆمار کردووە.

"ئاخوند مەنسووری" دەستی لە دەسبەسەرکردنی بە کۆمەڵی ڕۆژنامەواناندا هەبووە.

ئەو ئاخوندە وەک دادوەری ڕێژیم لە ماوەی کارکردنی خۆیدا حوکمی ناڕەوای زۆری بە سەر چالاکواناندا سەپاندووە.