کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەورە برووسکه لە ورمێ زیانی ماددی و گیانیی لێکەوتەوە

12:00 - 15 خەزەڵوەر 2720

بەهۆی هاتنی هەورە برووسکە لە دزەی مەرگەوەڕ، خانووبەرەی ١٠ هاووڵاتی وێران و دوو هاووڵاتیش بریندار بوون.

هاوکات بەهۆی ئەو هەورە برووسکەیە زیانێکی زۆری ماددی بە خەڵک گەیشتووە.

بەپێی زانیارییەکان کەلوپەلی کارەبایی بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان بەهۆی ئەو هەورە برووسکەوە سووتاوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی باران بارین هەندێک لە ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتەوە کە هاتنی هەورە برووسکەش زیانی بە خەڵک گەیاندووە.