کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەولێر؛ چالاکێکی سیاسیی خەڵکی ڕۆژهەڵات، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە سەختی بریندار بوو

19:21 - 16 جۆزەردان 2722

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، چالاکێکی سیاسیی کورد بە ناوی "ئەکبەر سەنجابی" تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی بومبێکی چێندراو لە ماشینەکەی لە شاری هەولێر، بە سەختی بریندار کرا.

ئەو ڕووداوە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی "سێ تاقان" لە نزیک نووسینگەی نوێنەرایەتیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر ڕوویداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی "کوردپا"، "ئەکبەر سەنجابی" بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "ڕۆژاوا"ی هەولێر کراوە و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی وردی پزیشکیدایە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لێکۆڵینەوە لەمەڕ چۆنیەتیی ڕوودانی ئەو ڕووداوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێ کردووە.