کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چەواشەکاری و شەڕە تەبلیغاتییەکانی ڕێژیم بە دژی حیزبی دێموکرات

13:12 - 19 خەزەڵوەر 2721

کاناڵی هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران لە نمایشێکی درۆیین و ساختەییدا وەکوو هەمیشە هەوڵ دەدات لە پێگەی بەرزی حیزبی دێموکرات لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بدات.

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی چلچەمەی دیواندەرە، شوێنێکی هەڵ داوەتەوە و ئیدعای ئەوە دەکات کە ٣٧ ساڵ لەمەوبەر لەو شوێنە ژنێک بە ناوی ''فاتمە ئەسەدی'' کە هاوسەرەکەی لەلایەن حیزبی دێموکراتەوە زیندانی کراوە، دوای ئازار و ئەشکەنجە کوژراوە.

ئەو هەوڵەی ڕێژیمی ئێران پڕە لە چەواشەکاری و درۆ و تەنیا بۆ زەربەلێدان لە خۆشەویستی و پێگەی بەرزی حیزبی دێموکرات لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕەوتی خەباتی دەیان ساڵەی خۆیدا سەدان جاش و پاسداری ڕێژیمی ئێرانی بە دیل گرتووە و دواتر ئازادی کردوون.

ڕێژیمی ئێران بەردەوام بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و داپۆشینی جینایەتە دژە مرۆییەکانی خۆی دەست بۆ نمایشی ساختەیی لەم چەشنە دەبات.