کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵەکانی خەڵک بۆ خاوێنکردنەوەی شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوامە

12:17 - 8 خاکەلێوه 2720

چالاکانی ژینگەپارێزی و مەدەنی، خەڵکی خۆبەخش و دامەزراوە خەڵکییەکان بە یارمەتیی یەکتری لە خاوێنکردنەوەی شار و گوندەکان بەردەوامن و بە شێوەی جۆراجۆر شار و گوندەکان خاوێن دەکەنەوە.

ئه‌ندامانی گرووپی شاخەوانیی "ئه‌وراز"ی مه‌هاباد، وێڕای لاوانی نیشتمانپه‌روەی مه‌هاباد و ڕێکخراوی مه‌ده‌نیی "به‌همەن" دەرمانی دژەگەندکردنیان لەنێو خەڵکدا بڵاو کردووەتەوە.

ئەندامانی ئەو گرووپە به دروشمی "کۆڵەپشتێکان دەکەین بە سیلاحی سڵامەتی" یارمەتی بە خەڵک دەدەن.

ئەو گرووپە هه‌زاران بوتڵی "ئاوی ژاوێلـ"ـیان له دوو ڕۆژی ڕابردوودا له چه‌ندین گه‌ڕه‌کی گه‌ورەی ده‌وروبه‌ری مه‌هاباد لەنێو خەڵکدا بڵاو کردووەتەوە.

هاوکات لە هۆڵی وەرزشیی "بەهمەن"، ئەندامانی ئەو گرووپە گیراوەی دژەگەندیان لەنێو خەڵکدا بڵاو کردەوە.

لە سەقز کۆمەڵێک لە لاوانی خۆبەخش گەڕەکی "ساڵحئاوا"یان بە دەرمانی دژەگەند پڕژاندووە.

لە گوندی "چەشمیەر" سەر بە سەوڵاوا، لاوان بە شێوەی خۆبەخش ئەو گوەندەیان بە دەرمانی دژەگەند پڕژاندووە.