کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵەکانی خەڵکی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا درێژەی هەیە

11:55 - 22 رەشەمه 2719

خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی لاوان لە شار و گوندەکانی کوردستان، یەکڕیز و هاودەنگ بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کار دەکەن.

 لاوانی کرماشانی بە شێوەی خۆبەخش و بە هاوکاریی یەکتر بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کار دەکەن.

هاوکات لە کرماشان کۆمیتەی کۆنترۆڵی قەیران لەلایەن خەڵکەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دامەزراوە.

 ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمە، لاوانی گوندی "دگاگا"، سەر بە شاری سەوڵاوا، شەقام و شوێنە گشتییەکانیان بە دەرمانی دژەگەند پڕژاندووە.

ڕێژیمی ئێران لە کاتی قەیرانەکاندا یارمەتی بە خەڵک نادات و خەڵک خۆیان دەست بەکار دەبن.

لە شار و گوندەکانی کوردستان تەنیا خەڵک بە کەرەستە و لەسەر تێچووی خۆیان شار و گوندەکانیان بە دەرمانی دژەگەند پڕژاندووە.

لە هەندێک لە شارەکان خەڵک کەمپەینیان بۆ کردنەوەی یارمەتی دامەزراندووە و ئەو یارمەتییانەیان بە دەستی خەڵک گەیاندووە.