کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان بێ ‌ئاکام ماوەتەوە

12:24 - 2 بانەمەڕ 2721

"عەباس ئاخوندی" وەزیری پێشووی ڕێگا و شارسازیی ڕێژیم دانی بەوەدا ناوە، هەتا ئێستا ٤٠٠ میلیارد دۆلارمان بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان تەرخان کردووە کە بووەتە هۆکاری دروستبوونی "گەندەڵییەکی گەورە".

"عەباس ئاخوندی" زیادی کردووە، هەر لەو پێوەندییەدا و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو، بڕی ١٥ میلیارد دۆلارمان لە بواری کڕینی خانوو تێچوو سەرف کردووە.

ناوبراو وتوویەتی، باسی دەورلێدانەوەی گەمارۆکان لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا بەخۆڕایی نییە و تێچووی هەبووە.

"ئاخوندی" ئاماژەی بەوە کردووە، ئێمە ناچارین لە بواری هەناردەکردنی کاڵاکانمان یان دەبێ کاڵاکانمان بۆ شوێنێکی دیکە هەناردە بکەین یان ئەوەیکە ناوی کاڵاکانمان بگۆڕین، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بیمەی کاڵاکان بگۆڕین کە ئەو کارانە ٢٠ هەتا ٣٠ لەسەد بۆ ئێمە تێچوویان هەیە.

"عەباس ئاخوندی" وتوویەتی، ئەگەر ڕێژەی بازرگانیی ئێمە ١٠٠ هەتا ١٥٠ میلیارد دۆلار بێت، ساڵانە ٢٠ هەتا ٢٥ میلیارد دۆلار تێچووی بازرگانیی دەبێت.