کوردستان میدیا: وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا هۆشداریی به تورکیه داوە که ئۆپراسیۆنی ڕووباری فۆرات ئەنجام نەدات و هێرش نەکاتە سەر هێزە کوردییەکان.
وەزارەتی بەرگریی ئامریکا بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی هەڕەشەکانی "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیه دەداتەوە، کە هێرشکردنە سەر هێزە کوردییەکانی سووریه، قەبووڵ ناکرێت.
"شان ڕۆبەرتسن" گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاندووە: "هەر کردارێکی نیزامیی تاک لایەنە لە لایەن هەر لایەنێکەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریه ئەنجام بدرێت، بە تایبەتی کە ڕەنگە سەربازانی ئامریکایشی لێ بێت؛ قەبووڵ ناکرێت".
ناوبراو باسی لەوە کردووە، ئێمە پێمانوایە دیالۆگ تاکە ڕێگایه بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکى کۆماری تورکیه لە سەر هێرش بۆ سەر هێزە کوردییەکان پێداگری دەکات.
لەو بارەیەوە "نووری مهحموود" وتهبێژی یهكینهكانی پاراستنی گهل یهپهگه (YPG) باسی لەوە کردووە: "ئێمە لە بەرانبەر هەر هێرشێکدا کە بکرێتە سەر باکووری سووریه، ئێمە لە چوارچێوەی بەرخودانی ڕەوادا وەڵامیان دەدەینەوە و ئەگەر تورکیه خوازیاری شەڕ بێت، ئێمەش بە هێزی تۆکمەوە وەڵامی دەدەینەوە، هەر چەند لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای تورکیەدا لە بواری تەکنیک و چەک و تەقەمەنییەوە هاوسەنگ نییە، بەڵام ئێەم هێزێکین کە باوەڕمان بە شۆڕش و ڕزگاری هەیە".