کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی ڕێژیم لە خەڵک بەهۆی بانگەواز دژی هەڵبژاردنەکان

17:38 - 31 بانەمەڕ 2721

لە شاری بۆکان بەرپرسی هێزی ئینتزامی، پاسدار "سەلمان حەیدەری" هەڕەشەی لە چالاکانی مەدەنی، کلتووری و ئایینی کردووە کە هەر کەس باس لە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکات لەگەڵ سزای بەندیخانە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

"حەیدەری" وتوویەتی لە شاری "ورمێ" فەرمانمان پێگەیشتووە، هەر کەس لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دژی هەڵبژاردنەکان شت بنووسێ تووشی سزای قورس و بەندیخانە دەبێتەوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە بیانوی ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، هەڵبژاردنەکانی شۆرای شار و گوندەکانی لەگەڵ سەرکۆماری تێکەڵ کردووەتەوە.

خۆ بەربژێرکردن لە ئێران، بە مەرجی باوەڕمەند بوون بە ئەسڵی مەزهەبی شیعەی ویلایەتی فەقیهە.