کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەژاری لە کوردستان خەڵکی ناچار بە شڕەدۆزی کردووە

18:07 - 9 گەلاوێژ 2721

بەهۆی هەژاری لە ئێران و کوردستان دیاردەی شڕەدۆزی پەرەی سەندووە و خەڵک بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی خۆیان لە ڕووی ناچاری ڕوویان لە کۆکردنەوەی زبڵ کردووە.

لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، ژنێک لەنێو شاری سنە بە تاریکایی شەو خەریکی کۆکردنەوەی زبڵە و دیمەنێکی ئازاردەر دەخاتە بەر چاو.

شڕەدۆزی لە ئێران و کوردستانی ژێر دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیهـدا بووەتە گرفت و دیاردەیەکی ئازاردەر.

ئێران بەهۆی سەرچاوەی نەوت و گازەوە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان، بەڵام خەڵکی ئێران لە هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن.

سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئیران لە ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو دژی خەڵکی ئەو وڵاتە و لە ڕاستای پێشوەچوونی ئامانج و ئیدئۆلۆژیی ئەو ڕێژیمەدا بووە، تا شوێنێک کە بەشی زۆری خەڵکی ئێران بە تایبەت لە چەند ساڵی ڕابردوو زیاتر بەرەو هەژاری ڕۆیشتوون و زۆرێک لە خەڵکی ئێران و کوردستان ڕوویان لە شڕەدۆزی کردووە.