![](/content/upload/1/news/48029_w920.jpg)
بە دەستپێکردنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە ئێران و هاتنی مانگی ڕەمەزان هەژاری و بێدەرەتانیی خەڵک و بێکیفایەتیی ڕێژیم لەو پێناوەدا زیاتر خۆی نیشان داوە.
دۆخی کۆرۆنا لە زۆربەی شارەکانی ئێران و بەتایبەت کوردستان لە دۆخی سووریش تێپەڕیوە و سەرەڕای هەڕەشەی کۆرۆنا لە گیان و ژیانی خەڵک، هەژاری و بێکاریش بڕستی لە خەڵک بڕیوە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە باسی لەوە کردووە کە لە حاڵێکدا کە زلووبیا و بامیە لە مانگی ڕەمەزاندا بووەتە کیلۆیەک ٥٠ هەزار تمەن، کرێکارێک بە چ پارەیەک دەتوانێت دابینی بکات.
هەروەها ئەو کرێکارە وتوویەتی کە جگە لەوانە هەر شتێک کە بیری لێ بکرێتەوە گران بووە و مووچەی کرێکاری بەشی هیچ شتێک ناکات.
نەبوونی توانای کڕین لەنێو خەڵکدا بووەتە هۆکار تا کاسبیکردنی بازاڕییەکانیش بخەوێت و ئەوانیش بێنە ئاستی هەژارەکانی کۆمەڵگا.
ئەمانە هەموو دەگەڕێنەوە سەر بەڕێوەبەریی خراپ، بێکیفایەتیی ڕێژیم لە بەڕێوەبردنی وڵات، سیاسەتە هەڵە ئابوورییەکان و پاوانخوازیی ڕێژیمی ئێران، هەروەها باری مەینەتییەکەی بۆ خەڵک دەمێنێتەوە.