کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەژاری و نابەرابەری بەشێک لە خەڵکی ئێرانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

12:16 - 1 پووشپەڕ 2721

"ڕەزا شیرالی"، سەرۆکی کۆمیتەی ڕەوانپزشکیی کۆمەڵایەتیی ئەنجومەنی ڕەوانپزشکان، وتوویەتی: "هەژاری و نابەرابەری دەتوانێ بە توندی کاریگەری لە سەر لەش و دەروونی مرۆڤ دانێت و لە ئێستادا ئەو کەسانەی نەخۆشیی دەروونییان هەیە بە نیسبەت ڕابردوو پتر سەردانی ڕەوانپزشکەکان دەکەن.

ناوبراو باس لەوە دەکات، کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا قەیرانی ئابووریی زۆرمان بینیوە کە هەرچی کات تێپەڕ دەبێت ئاکامەکەی زیاتر دەبینین، لەو ماوەیەدا کە خەڵک تووشی نەخۆشیی دەروونی بوونه، سەردان و سکاڵای خەڵک لە هەمبەر کێشە ئابوورییەکان زیاتر بووە.

بەپێی قسەکانی ناوبراو لەو نەخۆشانە هێندێکیان هەوڵ بۆ خۆکوشتن دەدەن، ڕێژەی خۆکوژی لە ئێران لەگەڵ قەیرانە ئابوورییەکان بەرز دەبێتەوە.

ئەوەیکە ئاشکرایە هەڵکشانی تێچووی بژێوی ژیانی خەڵک و خۆڕاگر نەبوونی بەشێک لە خەڵک لەژێر باری ئەو تێچوانەدایە.