کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەژماری تویتێری "عەلی خامنەیی" جارێکیتر داخرا

12:54 - 4 رێبەندان 2720

هەژماری تویتێری ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بەهۆی هەڕەشەی تێرۆریستی لە سەرکۆماری پێشووی ئامریکا داخرا.

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر یەکێک لە هەژمارە تویتێرییەکانی "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێرانی بەهۆی هەڕەشەی "تۆڵەی سەخت" لە "دانڵد ترامپ" سەرکۆماری پێشووی ئامریکا داخست.

ئەو هەژمارەی خامنەیی وێنەیەکی بڵاو کردبووەوە کە تێیدا "دانڵد ترامپ" لە زەوینی گۆڵفەکەیدا خەریک بە یاری بووە.

تویتێر نووسیویەتی کە ئەو هەژمارە بەهۆی "پێشێلکردنی یاساکانی تویتێر" دادەخرێت.

ئەوە بۆ چەندەمین جارە کە تویتێر هەژماری ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتگەلی دژ بە یاساکانی تویتێر دادەخات.