کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەژماری تێلێڤیزیۆنیی "پرێس تی‌ڤی" لەلایەن ئینستاگرام داخرا

11:27 - 24 رەزبەر 2721

هەژماری تێلێڤیزیۆنیی "پرێس تی‌ڤی" سەر بە دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئێران داخراو و ئەو تێلێڤیزیۆنه ڕایگەیاندووە ١٥٦ هەزار بەردەنگی بەهۆی داخرانی لەدەست داوە.

هەژماری "پرێس تی‌ڤی" لە ئینستاگرام دەبینرێت بەڵام ئەو میدیایە ناتوانێت بابەتی نوێ دابنێت و ئاخرین بابەتی کە دانراوە دەگەڕێتەوە بۆ یەک حەوتوو لەمەوپێش.

ئەوە یەکەمین جار نییە کە ئەو تێلێڤیزیۆنەی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە دنیای خوازەکیدا سنووردار دەکرێت.

لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا پانتایی چالاکیی "دات کامـ"ـی ئەو تۆڕە و چەندین تۆڕی میدیایی دیکەی سەر بە ڕێژیمی ئێران لەلایەن وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا سنووردار کراون.