
لە شاری "میناب" سەر بە پارێزی هۆرمۆزگان کەسانێکی نەناسراو هێرش دەکەنە سەر مینیبووسی هەڵگری زیندانیان و زیندانییەکان ئازاد دەکەن.
ڕۆژی ڕابردوو لە شاری "میناب" کاتێک هێزەکانی ڕێژیمی ئێران ویستوویانە لە دادسەرا، زیندانییەکان بۆ زیندان بگەڕێننەوە سێ ماشێن لە جۆری پێژۆ ٤٠٥ بە شێوەی چەکدارانە هێرش دەکەنە سەر مینیبووسی هەڵگری زیندانیان و زیندانییەکان ئازاد دەکەن.
لەو هێرشەدا، مینیبووسەکە دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللـە و لە ئەنجامدا زیندانییەکان دەتوانن ڕزگاریان بێت.
ئەو کەسانەی کە هێرش دەکەنە مینیبووسی هەڵگری زیندانیان دواتر لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی "سەرنێ"ی دەگیر دەبن.
لەو هێرشەدا دوو کەس لە هێزەکانی یەگانی پاراستنی زیندان بریندار کران.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تۆمەتی "بکوژی"داوەتە بەر ئەو زیندانییانە و لە هەوڵ دایە دەسبەسەریان بکات.
لە ماوەی ڕابردوودا لە زۆربەی زیندانەکانی کوردستان و ئێراندا زیندانیان دەستیان بە ناڕەزایەتی کرد و توانیان لە زیندان ڕا بکەن.