کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵاواردنی ڕەگەزیی لەنێو قوتابخانەکانی کوردستاندا

16:46 - 18 بەفرانبار 2720

لە قوتابخانەکانی "ئیلام" لەلایەن مامۆستایانەوە جیاوازیی لەنێوان قوتابییانی کچ  و کوڕ دادەنرێت و هەڵسوکەوت لەگەڵ قوتابییە کچەکان زۆر توندترە بەنیسبەت کوڕەکانەوە.

لە قوتابخانەی دواناوەندیی هونەرستانی "عیفافـ"ـی شاری "ئیلام" کچان بۆ تاقیکارییەکان بۆ ١٦پرسیار تەنیا ١٢ خولەک کات بۆ وڵامدانەوەیان بە پرسیارەکان هەیە؛ بەڵام قوتابخانەی کوڕان ٤٠ خولەکی بۆ دیاری کراوە.

قوتابییەک لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"باسی لەوە کردووە؛ ئێستاش لەگەڵ خوێندنی ئانلاین و بارودۆخی نالەباری ئینتێرنێت لە ئێران بەو کاتە کەمەوە قوتابییان دەرفەتی وەڵامدانەوەی خێرایان بە پرسیاری تاقیکارییەکان نابێت و ئەگەر کەسێک ناڕەزایەتی دەرببڕێت مامۆستاکان یان هەر وڵام نادەنەوە یان بلاکی دەکەن.

ئەو قوتابییە وتوویەتی: "بەهیچ شێوەیەک ئیزن بە کچان لە قوتابخانە نادرێت کەڵک لە تەلەفوون وەربگرن لە حاڵێکدا بۆ کوڕەکان ڕێگەپێدراوە".

 بەرپرسانی قوتابخانەکان هۆکاری ئەو گوشار و ئازاردانەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە گوایە پێشتر ئەو قوتابخانەیە "بەدناو" بووە بۆیە دەبێ کچەکان تەمبێ بکرێن.