کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵاوسان سیستمی ئابووریی ئێرانی لەکار خستووە

11:03 - 2 رەشەمه 2721

لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەڵاوسان لە ئێران بارودۆخێکی خراپی ئابووریی هێناوەتە پێش و پێداچوونەوە بە ئامار و داتاکان ئەو ڕاستییانە پشتڕاست دەکاتەوە.

لەو ساڵانەدا نەختینەیی لە هەڵاوسانی ئابووریدا ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە. لە ساڵی ١٣٥٧ هەتا ١٣٩٩ لە چەند بڕگەی زەمەنیدا، نەختینەیی لەچاو بەرهەمی ناپوختەیی نێوخۆیی بە بەرزترین نرخ گەیشتووە.

داتاکان ئەوە نیشان دەدەن کە بەرزترین ئاستی نەختینەیی لە دوای شۆڕشی ٥٧ لە ساڵانی ٩٤ هەتا ٩٦ بووە.

کارناسانی ئابووری باس لەوە دەکەن کە بەشێکی زۆری هەڵاوسانی ئابووری پەیوەندیی بە ساڵی ٩٧ و بابەتی گەمارۆکانەوە هەیە، بەڵام ناکرێت کاریگەریی خراپی پاشەکەوتی نەختینەیی لە ساڵانی ٩٢ هەتا ٩٦ لەبەرچاو نەگیرێت.

پاشەکەوتی نەختینەیی بەرهەمی "گەشەی خێرا و بێبنەمای بارستایی دراو"ە کە لە ئەنجامی داهاتی زۆری بانکەکان و هەندێک سیاسەتی پووڵی لەو ساڵانەدا، هەڵاوسان گەیشتووەتە ژێر ١٠ لەسەد.

بە ڕواڵەت دەوڵەت وادەی خۆی بە خەڵک بە ئەنجام گەیاندووە، بەڵام ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەرزبوونی نرخی سووودی دراوەکان بووەتە هۆی پاشەکەوتی نەختینەیی لە بانکەکان و کەمبوونەوەی کاتیی هەڵاوسان، بەڵام گەشەی نەختینەیی نەک کەم نەبووەتە بەڵکوو زیاتر بووە.