کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵاوسان لە ئێراندا ٤٨ لەسەدە

12:49 - 2 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە نرخی هەڵاوسان لە مانگی ڕەزبەردا ٤٢ لەسەد بووە و بەرەو هەڵکشان چووه.

هەواڵدەریی "ئیسنا" لە زاری "جەواد حسێنزادە"، سەرۆکی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە: "هەڵاوسان لە مانگی ڕەزبەردا بەرز بووەتەوە".

پێوەری "فەلاکەت" کە نرخی بێکاری و هەڵاوسان لەخۆ دەگرێت، ٤٨.٤ لەسەدە.

بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە خۆراکدا لە بەهاری ئەمساڵدا زیاتر لە ٥٦ لەسەد بووە.

نرخی خاک بۆ خانووبەرە، ١٧٥ لەسەد، "ئاپارتمان" ١١٠ لەسەد و ئیجارە بەها، ٣٥ لەسەد بەرز بووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی هەڵاوسان بە شێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر نرخی شتومەک و کەلوپەلەکانی ژیان و خزمەتگوزارییەکان دادەنێت و بەرەبەرە ئاستی بەرهەمهێنان دادەبەزێنێت و گرانی بەدیاری دێنێت.

هاوکات هەڵاوسان دەبێتە هۆی داخرانی یەکە و کارخانە پیشەسازییەکان و پەرەسەندنی بێکاریی زیاتر، ئەمەش لە چەند حەوتووی ڕابردوودا و لە بەرەبەری دەستپێکی تەحریمە نوێیەکانی ئامریکا بەتەواوەتی خۆی دەرخستووە.