بەپێی ناوەندی ئامار ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەچاو پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لە ئێران گەیشتووەتە ٥٤ لەسەد.
ئەو ئامارە دەرخەری ئەوەیە کە بنەماڵەکان بە شێوەی نێوەنجی ٥٤ لەسەد زیاتر لە پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠، بۆ کڕینی کۆمەڵێک کاڵا و خزمەتگوزاریی دیکەیان خەرج کردووە.
بەپێی ئەو ئامارە، ڕێژەی هەڵاوسانی مانگانە بە بەراورد بە مانگی پێشووی ئەمساڵ ٤.٦ لەسەد بووە کە لەچاو مانگی پێشوو ٧.٦ لەسەد کەمتر بووە.
هەڵاوسانی مانگانە بۆ گرووپە سەرەکییەکانی "خۆراک و خواردنەوە و تووتن" و "کاڵا و خزمەتگوزارییە ناخۆراییەکان" بە ڕیز ٥.٧ و ٣.٨ لەسەد بووە
هەروەها ڕێژەی هەڵاوسانی مانگانە بۆ ئەو بنەماڵانەی کە لە شار دەژین ٤.٥ لەسەد بووە کە لەچاو مانگی پێشوو بە ڕێژەی حەوت خاڵ کەمی کردووە.
هەروەتر ئەم ڕێژەیە بۆ ماڵە گوندنشینەکان ٤.٨ یەکەیە بە بەراورد بە مانگی پێشوو ١١ لەسەد کەمی کردووە.