کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵاوسانی خاڵ بەخاڵ لە ئێران لە مانگی ڕەزبەردا ٤.٣ لەسەد گەشەی کردووە

12:03 - 3 خەزەڵوەر 2720

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، لە مانگی ڕەزبەردا هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ ڕێکۆردی مانگەکانی ڕابردووی شکاندووە و لەو مانگەدا هەڵاوسان گەیشتووەتە ٤١ لەسەد.

ناوەندی ئاماری ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە، نرخی هەڵاوسانی مانگانە دەرخەری ئەوەیە لە مانگی ڕەزبەردا هەڵاوسان ٧ لەسەد گەشەی کردووە کە بەنیسبەت مانگی خەرمانانەوە ٣.٤ لەسەد گەشەی کردووە.

هەروەها بەپێی هەمان ئامار، نرخی هەڵاوسانی ساڵانە بۆ هەر بنەماڵەیەکی شاری ٢٧.٣ لەسەد و بۆ هەر بنەماڵەیەکی گوندنشین ٧.٢٦ لەسەد بووە.

ئەو ئامارانەی ڕێژیمی ئێران بڵاوی دەکەنەوە جێگای باوەڕ نین و هەڵاوسان زۆر زیاتر لەو ئامارە گەشەی کردووە و نرخی شتومەکەکان زۆر لەوە زیاتر لە هەڵکشاندا بووە.