کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵاوسانی ساڵانە لە ئێراندا لە ٣٠ لەسەد تێپەڕی

17:43 - 4 بەفرانبار 2720

ناوەندی ئاماری ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە کە نرخی هەڵاوسان لە مانگی سەرماوەزدا بووەتە ٤٤.٨ و لەگەڵ ساڵی ٩٨دا بەرابەرە.

بەپێی ئەو ئامارە نرخی هەڵاوسان لە بەشی خۆراک، خواردنەوە و دوخانیاتدا بەرز بووەتەوە. نرخی هەڵاوسان بۆ بنەماڵەکانی شار و گوند گەیشتووەتە ٣٠.٥ لەسەد کە بەپێی ئەو ئامارە نرخی هەوڵاوسان بۆ بنەماڵەکان ١.٥ لەسەد و بۆ بنەماڵەکانی گوند ١.٧ لەسەد بەرز بووەتەوە.

ئامارەکانی کە ڕێژیمی ئێران بڵاویان دەکاتەوە ئامارێکن کە ڕاست نییە و لەگەڵ ناوندەکانی دیکە کە ئامار بڵاو دەکەنەوە پێک ناکۆکە.

لە بودجەی ساڵی ١٤٠٠دا باس لەوە کراوە کە ئەو بودجەیە تەنیا گرانی و هەڵاوسانی بەدواوە هەیە.

داهاتی ڕێژیم لە حاڵێکدا بەپێی ئەو لایحەیە بڕیارە بەرز ببێتەوە کە زۆرێک لە سەرچاوەکانی داهات ڕاست نین، ئەمە بەو واتایەیە ئەم بودجەیه هەر لە ئێستاوە لەسەر کاغەزیش تووشی کەسری بووە، کەسەریی بودجەیەک کە لێکەوتەی خراپی بەدواوە دەبێت.