هەڵبژاردنیخولینۆیەمیمەجلیسیشۆرایئیسلامییئێران
رەسووڵ محەممەدزادە
هەڵبژاردن هەمووكاتێك وەكوو یەكێك لە پێوەرەكانیدێمۆكراسیهەژمار كراوە، بەڵام هەڵبژاردنێك دەتوانێئازاد و دێمۆكراتیك بێ كە تاكەكان دەرفەتیئەوەیان هەبێت لە نێوان دوو یان چەند بۆچووندا یەكیان سەربەستانە هەڵبژێرێت، بەڵام بە مەرجێك كە بەدیلەكان راست ودروست بن.
ئەمڕۆكە لە وڵاتە دیكتاتۆرەكاندا دەسەڵاتداران بۆ داپۆشینیسیمایناشرینیخۆیان و بۆ رەواییدان بە ناڕەواییەكانیان زیاتر لە وڵاتانیدێمۆكراتیك كەڵك لە وشەیهەڵبژاردن وەردەگرن، بەڵام ئەوەیكە ئەوان ناویان ناوەتە هەڵبژاردن، زیاتر بۆ چەواشە كردنیرایگشتییە و لە نێوەرۆكدا خاڵییە لە بەها و پڕەنسپە دێمۆكراتیكەكان.
كۆماریئیسلامیئێرانیش وەكوو یەكێك لەو وڵاتانە هەر لە سەرەتایهاتنە سەركارییەوە تاكوو ئەمڕۆ چەندین بەناو هەڵبژاردنیبەڕێوە بردووە كە هیچ یەك لەوانە هەڵبژاردنێكیئازاد و دێمۆكراتیك نەبووە، هۆیەكەشیبۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سەرانیرێژیم لە بنەڕەتدا باوەڕیان بە رایخەڵك و بۆچوونیئەوان نەبووە.
كاتێك كە رێبەریكۆماریئیسلامیخۆیبە نوێنەریخودا لەسەر زەویدەزانێو خۆیلە بەرانبەر هیچ كەس و لایەنێكدا بە بەرپرس نازانێت و دەتوانێپێش بە هەر بڕیارێك بگرێ، ئەگەر لە بەرژەوەندییگەلیشدا بێت، یان كۆمەڵێك ناوەندیجۆراوجۆریان دامەزراندوون كە كاریهەریەك لەوان رەت یان تەئیدیكاندیداتۆرەكان دەكەن. بۆ هەر هەڵبژاردنێك، بە شێوەیەك كە هەر تاكێك لەگەڵ سیاسەتیرێژیمەكەیان دژایەتیهەبێت لە گەردوونەیهەڵبژادنەكە وەدەریدەنێن، لە وەها سیستمێكدا هەڵبژاردن هیچ مانایەك نادات و تەنیا خۆڵ لەچاو كردنیرایگشتییە.
هەرچەند هەڵبژاردنیخولینۆیەم مەجلیسیكۆماریئیسلامیوەكوو هەڵبژاردنەكانیدیكەیپێش خۆیلە ئێستاوە دیارە ئاكامەكەیچۆن دەبێ؟! چونكە لە ناوەرۆكدا خاڵییە لە هەڵبژاردنێكیئازاد و دێمۆكراتیك، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە لە كاتێكدا دەگیرێت كە رێژیم تووشیكۆمەڵێك قەیرانیناوخۆییو دەرەكیهاتووە كە كاریگەرییان داناوە لەسەر رەوتیهەڵبژاردنیئەمجارەیمەجلیس، ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن ئوپۆزسیۆنیدەرەوە بەگشتیتەحریم كراوە و داوایان لە خەڵكیئێران كردووە كە نەچنە سەر سندووقەكانیدەنگدان، ئەم هەڵوێستە لەو روانگەوە جێگەیبایەخە كە هاودەنگییەكیگشتیلە پێوەندیلەگەڵ تەحریمیهەڵبژاردنیخولی نۆیەمیمەجلیس درووست بووە، ئەگەرچیرێك خراو نەبووە و هەر لایەن یان چەند لایەنێك بە جودا بڕیاریتەحریم كردنیان داوە.
لە لایەكیدیكەوە گرینگیئەم هەڵبژاردنە لەوە دایە كەلە دوایهەڵبژاردنەویدەوریدووەمیسەرۆك كۆماریمەحموودیئەحمەدینژاد لە ساڵی1388 كە بووە هۆیسەرهەڵدانیناڕەزایەتیخەڵك و دوایبە بزووتنەوەیسەوز ناویان دەركرد ئەمە یەكەم هەڵبژاردنە كە بەڕێوە دەچێ، هەرچەند ئیسڵاحتەڵەبەكان كە دواییچوونە قاڵبیبزووتنەوەیسەوزەوە لە بەرانبەر رەوتیئوسوولگەرایرێژیمدا لاواز و كەوتنە پەراوێزەوە، بەڵام لە هەڵبژاردنیخولینۆیەمدا ئەوان هەرچەند بە فەرمیهەڵبژاردنیان تەحریم نەكردووە، بەڵام داواشیان لە خەڵك نەكردووە كە بچنە سەر سندووقەكانیدەنگدان، مەبەستیئەوان لەو هەڵوێستە ئەوەیە كە ئەگەر خەڵكیئێران بە رێژەیەكیكەم بەشداریهەڵبژاردن بوون، بە باڵایئەسوولگەرایرێژیمدا هەڵبڵێن و هێشتا بەهێزن و لە گۆڕەپانیسیاسیدا ماون.
رێژیم زیاتر لە هەر كاتێكیدیكە پێویستیبە هێنانیخەڵكە بۆ سەر سندووقەكانیدەنگدان لەم رێگایەشدا لە هەموو شێوەیەك كەڵك وەردەگرێت وەكوو دابەش كردنیپارە بەسەر خەڵكیكەم درامەت، زیاد كردنییارانەكان، دروست كردنیركابەریلە نێوان گرووپە جیاوازەكان...، بۆ ئەوەیهەم دونیایدەرەوە و هەم بە خەڵكیئێران بڵیكەلە كۆماریئیسلامییئێراندا شتێك بە ناویناڕەزایەتیلە ئارادا نیە و وڵات لە كەشێكیزۆر ئاسایی دایە.
لە لایەكیدیكەوە ئەم هەڵبژاردنە هاوكاتە لەگەڵ كۆمەڵێك تەحریمیئابووریزۆر قورس بە مەبەستیدەست هەڵگرتنیكۆماریئیسڵامیلە پیتاندنیئۆرانیۆم بە مەبەستیدروست كردنیچەكیناوكی، كە زیاتر لەلایەن وڵاتانیرۆژئاواییەوە كەوتۆتە سەر ئێران، ئەمەش بۆتە هۆیبارگرانییەكیزۆر لەسەر ئابوورییئێران و كاریگەرییكردۆتە سەر رەوتیرووداوەكان لەمەڕ هەڵبژادنیئەمجارەیمەجلیسیرێژیم.
هاوكات لەم رۆژانەدا وڵاتانیرۆژئاواییبە روونیوڵاتیئیسرائیل باس لە ئەگەریهێرشینیزامیبۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەكانیئێران دەكەن، بۆیە رێژیمیكۆماریئیسلامیدەیهەوێت بە هەر شێوەیەك بۆیدەكرێت خەڵكێكیزۆر بهێنێتە سەر سندووقەكانیدەنگدان و بەو شێوەیە بە جیهانیدەرەوە بڵێكە خەڵك لە پشتیرێژیمەكەیان وەستاوە و نە تەحریم و نە ترساندن كاریگەریینابێلەسەریان.
لە لایەكیدیكەشەوە لە نێوان ئوسوولگەراكانیشدا كێشە هاتۆتە ئاراوە لەسەر بەدەستەوە گرتنیزیاتریكورسییەكانیمەجلیسینۆیەم، دیارە ئەم زۆرانبازییە بە تەنیا لەسەر بەدستەوە گرتنیكورسیمەجلیس كۆتایینایەت، بەڵكوو هەریەك لەو باڵانە لە رێگەیمەجلیسەوە خەریكن جێ پێیخۆیان قایم دەكەن بۆ هەڵبژاردنیخولییازدەیەمیسەرۆك كۆماری.
یەكێك لەو باڵانە، باڵیئوسووڵگەرایمەحموود ئەحمەدی نژادیسەركۆمارە كە ئەگەرچیبە پشتیوانیخامنەییرێبەریكۆماریئیسلامیلە هەر دوو خولیسەركۆماریدا دەسەڵاتیبەدەستەوە گرت، بەڵام زۆرینەكێشا كە كەوتە بەر رقیجەنابیرێبەر و دار و دەستەكەیو بە رەوتیئینحرافیو لادان لە ولایەت تاوانبار كران و چەندین كەس لە مۆرە گرینگەكانیدەورووبەریئەحمەدی نژاد بە تاوانیجۆراوجۆر لەسەر كار لادران یان دستگیر و زیندانیكراون، دیارە هەڵوێستیئەو بەشە لە سەرانیرێژیم دژ بە مەحموود ئەحمەدی نژاد و دارودەستەكەیلە راستیدا لەبەر ئەوە نیە كە ئەوان پشتیان لە نیزامیكۆماریئیسلامیكردبێت، بەڵكوو كێشەیئەوان لەسەر بەرژەوەندییزیاترە لە دەسەڵات و بەو شێوەیە بەگژ یەكتردا دەچنەوە یان باڵیئوسووڵگەرای(جبهە متحد اصولگرایان) یان (7+8) كە مەهدەویكەنیسەرۆكیمەجلیسیخوبرەگان سەرپەرستییدەكات و لە بەیتیرەهبەرینێزیكە، یان باڵیئوسووڵگەرایمیسباحییەزدیكە بە باڵی( جبهە پایداریانقلابیاسلامی) ناسراوە و لە نەبوونیریفۆرمخوازانیحكوومەتیكەوتوونەتە ركابەریلەگەڵ یەكتر تاكوو لە هەڵبژاردنیمەجلیس نێزیك دەبینەوە كێشەینێوان ئەو باڵانە زەقتر دەبێتەوە، بەڵام نابێئەوەشمان لە یاد بچێكە ئەگەر ئەو لایەنانەینێو دەسەڵاتیكۆماریئیسلامیپێكەوە لە ناتەباییدان لەسەر ئەم هەڵبژاردنە و بەدەستەوە گرتنیدەسەڵات، بەڵام هەموویان لەسەر پاراستنیكۆماریئیسلامیو ویلایەتیفەقیه كۆكن و هاوڕان كە هەوڵ بدەن خەڵكێكیزیاتر بهێننە سەر سندووقەكانیدەنگدان.
لە كوردستانیئێرانیش خەڵك بە باشیئەو واقعیەتەیان هەست پێكردووە بۆیە هەر لە سەرەتایهاتنە سەر كاریكۆماریئیسلامیئێرانەوە خەڵكیكورد لە زۆربەیهەڵبژاردنەكاندا كەمترین رێژەیبەشدارییان هەبووە، دیارە ئەوەش لە وشیارییسیاسییخەڵكیكورد و ئاگاییان لەسەر رووداوەكان و بوونیئەحزابیسیاسیبەتایبەتیحیزبیدێمۆكراتیكوردستانیئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت.
بۆیە حیزبیدێمۆكراتیكوردستانیئێران داوایتەحریمیچالاكیهەڵبژاردنیخولینویەمیمەجلیسیشۆرایئیسلامیئێرانیكردووە و لە راگەیەندراویدەفتەریسیاسیدا لەو پێوەندییەدا بۆچوونیخۆیدەربڕیوە، بۆیە پێویستە خەڵكیكورد ئەمجارەش زیاتر لە جاران وشیارتر و چالاكتر لەو پێوەندییەدا هەڵسوكەوت بكەن و بە مانەوە لە ماڵەكانیخۆیاندا و نەچوون بۆ سەر سندووقەكانیدەنگدان لە رۆژی12یرەشەمەدا بە سەرانیرێژیمیكۆماریئیسلامیپیشان بدەن كە نابنە بەشێك لە شانۆگەریەكەیان بە مەبەستیرەواییبەخشین بە ناڕەواییەكانیان.