کوردستان میدیا: فیلمی سینمایی شەقامی دوكتور قاسملوو بۆ بەشی پێشبڕكێی شەشەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی گۆتامی نیۆیۆرك هەڵبژێردرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستانمیدیا، فیلمی سینمایی شەقامی دوكتور قاسملوو بەرهەمی كۆمپانیای مادینۆ فیلم، لە نووسین و دەرهێنانی فەتحی میرزاییان بۆ بەشی پێشبڕكێی فستیڤاڵی فیلمی نیۆیۆرك كە لە رۆژانی ٤ ههتا ١٤ی ئۆكتۆبری ٢٠١٢ (١٣ ههتا ٢٣ رەزبەری ٩١) لە نیۆیۆرك بەڕێوە دەچێت، هەڵبژێردرا.
ئەم فیلمە كە ماوەكەی٩٠ خولەكە باس لە ژیانی پڕلە ئازاری گەلێك دەكات كە بۆ گەیشتن بە رزگاری ساڵانێكی زۆرە بە دەست حكوومەتی زەبرو زەنگی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێران دەناڵێنن و چیرۆكی ئەفسووناوی عەشقێكە كە دەرەنجامی خەباتێكی مەدەنی و ئاشتیخوازانە و بە دوور لە هەر چەشنە توندوتیژییەكە، كە فەرجامێكی پڕ لەژان و ئازاری هەیە. ئەمە بۆ یەكهمین جارە لە مێژووی كورددا كە دەرهێنەرێك فیلمێك بە ناوی دوكتور قاسملووەوە بەرهەم بێنێت.
شایانی باسە كە فەتحی میرزاییان ساڵانێكە لە وڵاتی بریتانیا دەژی و دەرچووی زانكۆیە لە بواری ئەنیمەیشێنداو هەر بۆ خۆشی نووسەر و ئامادەكاری ئەم فیلمە سینەماییە بووە.
ئەم فیلمە قەرارە لە رۆژانی ٩ و ١١ ئۆكتۆبر (١٨ و ٢٠ی رەزبەر) لە شەشەمین فستیڤاڵی فیلمی گۆتامی نیۆیۆرك بچێتە سەرپەردەی سینەما.
چاوەڕوانی هەواڵە تەواوكەرەكان لەم بوارەدا بن.