کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵبژاردنەکان لە کوردستان لەلایەن خەڵكەوە بایکۆت کراوە

11:53 - 27 جۆزەردان 2721

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە شاری "شنۆ" کەشوهەوای هەڵبژاردن زۆر سارد و سڕە و خەڵک بەپیر بانگەوازی ناوەندی هاوکارییەوە هاتوون و ناوەندەکانی بانگەشە بۆ هەڵبژاردن خاڵییه.

کۆبوونەوەکان لە فەرمانداریی ئەو شارە کە لەسەر هەڵبژاردنەکان بەڕێوە چووە کاربەدەستەکانی ڕێژیمیش باسیان لە سارد و سڕیی هەڵبژاردنەکان کردووە. هاوکات لە "شنۆ" بەشێک لە لاوانیان بە پارە گرتووە هەتا بانگەشەیان بۆ بکەن.

لەو پێوەندییەدا لە "پیرانشار" بەربژێرەکان تراکت و پوستێر لە ماڵی خەڵک داوێن و بە زۆرەملێ خەڵک بۆ سەر دەنگدان ڕادەکێشن.

هاوکات لە "بۆکان" سپاى پاسداران كۆبوونه‌وەی له  "حوسێنیەى فاتمە"بۆ جاش و بنەماڵەی جاشەکان گرتووە کە دەبێ دەنگ بە "ئیبراهیم رەئیسی" بدەن. هەروەها هەڕەشەیان لە بنەماڵەی جاشەکان کردووە ئەگەر دەنگ نەدەن مووچەکانیان پێ نادەن.