کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی دانەوێڵە و هەڵواسینی جێی دان بۆ باڵندەکان لە پارک و شەقامەکانی پیرانشار

11:01 - 21 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: هەڵمەتی هاوبەشی بڵاوکردنەوەی دانەوێڵە و هەڵواسینی جێی دانەوێڵە لە شەقام و پارکەکانی پیرانشار لەلایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار و ئەنجومەنی پارێزەرانی ئاژەڵان لەو شارە بەڕێوە چوو.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٠ بەفرانبار، لەلایەن ڕێکخراوی ژینگەپارێزان و ئەنجومەنی پارێزەرانی ئاژەڵان لە پیرانشار بە هەست بە بەرپرسیاریەتی و خەمخۆری بۆ باڵندەکان، هەڵمەتێکی هاوبەش بەڕێوە چوو.

لەم هەڵمەتە ژینگەپارێزییەدا ژنان و منداڵان بەشداریی چالاکیان هەبوو.

لەم چالاکییەدا، بڕێکی زۆر لە گەنم و ورکەنانیان لە شوێنە جیاجیاکانی شار ڕۆ کرد و لە قدوولەی پلاستیکیدا کە پێشتر بە شێوازی تایبەتی خۆی ئامادە کرابوون، لەسەر دارەکان بۆیان هەڵوەسرا تا بتوانن لەو سەرما و بێ ‌خۆراکییەدا کەڵکی لێ وەربگرن.

ڕێکخراوی ژینگەپاریزان داوای لە هەموو هاووڵاتییان کردووە کە لە حەساری خۆیان و کۆڵان و شەقامەکانی شار و دێهاتدا ئەو ئەرکە پیرۆزە بەجێ بگەیەنن و هیوادارن ئەو کارە جوانە ببێت بە نەریت.

ئەو ئەنجومەنانە وتوویانە، لە وەزی سەرمادا، بە بارینی بەفر، خواردەمەنیی باڵندە و ئاژەڵان لەژێر بەفر دەکەوێت و بۆ بەدەستهێنانی تووشی کێشە دەبن.