لە چەندین گوندی شاری مەریوان هەڵمەتی دێتەکانی لەژێر دروشمی "نەورۆزانەمان ژینگەیەکی خاوێنە" بەڕێوە چوو.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەسەر ڕێبازی شەهیدانی ژینگە و بۆ نیشاندانی ئەمەگ بۆ خاکی نیشتمان و خاوێنڕاگرتنی دەروبانی شار و گوندەکان، هەڵمەتێکی پاک و خاوێنییان لە چەندین گوند بەڕێوە برد.
ئەو هەڵمەتە لە زۆربەی گوندەکانی شاری مەریوان وەکوو "نێ"، "یەنگیجە"، "دەرەتفێ"، "سەردۆش"، "دەرزیان"، "دەرەوەران"، "سێف ژووروو"، "لەنجاوا"، "ئیسەوڵێ"، "سیاناو" و "شارانی" و هەروەها لە گوندی "نسڵ" لە سەوڵاوا و چەندین شوێن لە هەورامان بەڕێوە چوو.
لەو هەڵمەتەدا زۆربەی کۆڵان و شەقام و چەم و ڕووبارەکانی گوندەکانی دەوروبەری شاری مەریوان لە زبڵ و خاشاک پاک کراونەتەوە.
خەڵکی بەشدار لەو هەڵمەتەدا داوا لە خەڵکی هەموو شار و گوندەکانی کوردستان دەکەن کە بۆ پاک و خاوێنڕاگرتنی ژینگە وهەرێمی گوند و شارەکان هەوڵ بدەن.