ڕێکخراوی ژینگەیی شاری پیرانشار، ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوە هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان لە زانکۆی "پەیام نوور"ی شاری پیرانشار بەڕێوە برد.
لەو هەڵمەتە ژینگەیەدا ٤٠ نەمامی گێلاس، هەنار و شاتوو چێندران.
ئامانجی ئەو ڕێکخراوەیه لەو هەڵمەتە خزمەت بە زانکۆی "پەیام نوور"ی شاری پیرانشار وەک شوێنی پەروەردەیی و ڕووناکبیریی شارەکەیە.
هەروەها ڕێکخراوی ژینگەیی شاری پیرانشار داوایان له دانیشتووانی ناوچەکە کردووە کە بە چاوێکی کراوە و هەستکردن بە بەرپرسیارەتی، وێڕای خزمەت بە زێدی خۆیان، ئەرکی پاراستنی ژینگە بگرنە ئەستۆ.