کوردستان میدیا: لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە "ڕۆژی شەهیدانی کوردستانـ"ــدا، هەڵمەتێکی نەمامچاندن لە لایەن ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشارەوە، بە بەشداریی کۆڕی "بۆ مناڵان" بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە،١٠ی خاکەلێوە، ـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ، لە گردی نەورۆز، لە شاری پیرانشار، به نیشانەی وەفا و ئەمەگناسی بۆ شەهیدانی ژینگه، شەهیدان شەریف باجوەر و ئومید کۆنەپۆشی، هەڵمەتێکی نەمامچاندن بە بەشداریی گرووپی شاخەوانان، لاوان و قوتابییان لەم شارەدا بەڕێوە چوو.
ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، پێشتر لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە و هەروەها ژینگهدۆستان کردبوو، که لە هەڵمەتی نەمام چاندن لە گردی نەورۆزدا بەشداری بکەن.
ئەم چالاکییە، بە مەبەستی ڕێزگرتن و هەروەها بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ژینگه، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ بەڕێوە چوو.