کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵمەتێکی چاندنی نەمام لەلایەن خەڵکی "ساحێبـ"ـەوە بەڕێوە چوو

12:13 - 17 رەشەمه 2720

چالاکانی ژینگەیی لە شاری "ساحێب" سەر بە سەقز بەبۆنەی ڕۆژی نەمام چاندن، نەمامیان چاند.

ئەو چالاکییە لەلایەن ڕێکخراوەی ژینگەیی "ساحێب" بە هاوکاریی بەشێک لە لاوانی ئەو شارەوە بەڕێوە چوو.

هەموو ساڵێک چالاکانی ژینگەیی لە کوردستان، لەو ڕۆژەدا بە هاوکاریی خەڵک، لە شوێنە پێویستەکان نەمام دەچێنن.

ئەو ڕێکخراوانە لە پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستان ڕۆڵێکی گرینگیان هەیە.