کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە "مەریوان" بەڕێوە چوو

11:03 - 9 رەزبەر 2720

ئەنجومەنی "سەوزی چیا" و گرووپی شاخەوانیی "هێلانە داڵ" لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا و بۆ ڕێزگرتن لە یادی مامۆستای قوتابخانە "ئەمین بەراری"، "قەڵای ئیمامیـ"ـی مەریوانیان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، ژینگەپارێزان لەو هەڵمەتە ژینگەپارێزییەدا وێڕای ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، لە سەرەتای ڕێگای گوندی "بەیەڵە" هەتا لووتکەی "قەڵای ئیمامـ"ـیان بە شێوەیەکی بەربڵاو خاوێن کردەوە.

ئەم هەڵمەتە بۆ ڕێزگرتن لە مامۆستا کۆچکردوو "ئەمین بەراری" ئەنجام دراوە. ناوبراو بڕوانامەی دوکتورای بیرکاریی وەرگرتووە و لە مەریواندا یەکێک له بیرکارە بە تواناکان بووە.

"ئەمین بەراری" لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا بە شێوەیەکی گوماناوی لە نزیک شاری "قوروە" کۆچی دوایی کرد.