چالاکانی ژینگەیی و ژینگەدۆستان لە شاری سنە ئەو نەمامانەی کە لە وەرزی پاییزدا لە کێوی ئاویەر چاندبوویان دەوروبەریان خاوێن کردووەتەوە و ئەو نەمامانەیان ئاو داوە.
چالاکانی ژینگەیی ئەو هەڵمەتەیان لە ڕاستای هەوڵ بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان کە هەڕەشەی جیددیی لەسەرە، ئەنجام داوە.
سەرەڕای هەوڵی چالاکانی ژینگەیی بۆ پاراستنی ژینگە، تێکدان و لەنێوبردنی ژینگەی کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامە.
ماوەی چەند ساڵە کەسانی بەرژەوەندیخواز و باندی مافیایی سەر بە سپای پاسداران بە هەموو شێوەیەک دەستیان لە بڕینەوە و سووتاندنی دارستانەکانی کوردستان هەیە.