کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵوێستی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێمۆکرات لە ساڵـڕۆژی شەهید کرانی کوڕەکەی لە ناوچەی مەهاباد

13:39 - 6 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێمۆکرات لە ساڵـڕۆژی شەهید بوونی کوڕەکەیدا لەسەر گۆڕی کوڕەکەی گوتی، کوڕی من کوڕی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی، بەبۆنەی ساڵـڕۆژی شەهیدا کرانی شەهید تەلعە ئەحمەدی لە گۆڕستانی سەید سمایلیی گوندی قوم قەڵای سەر بە مەهاباد رێوڕەسمێک لەلایەن بنەماڵەی ئەو شەهیدەوە بەڕێوەچوو و تێیدا دایکی شەهید تەلعە قسەی کرد.
ئەم رێوڕەسمە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە ئاڵای کوردستان لەسەر گۆڕی شەهید تەلعە هەڵکرابوو.



دایکی شەهید لەو رێوڕەسمەدا گوتوویەتی کوڕی من کوڕی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە و لە پێناو رێبازی ئەو حیزبەدا شەهید بووە.

2869.jpg
شەهید تەلعە ئەحمەدی


تەلعە دوای ماوەیەک پێشمەرگایەتی لە ریزەکانی حیزبی دێمۆکراتدا دەچێتەوە نێوخۆی وڵات و دەست بە کاری حیزبی دەکات.
تەلعە ئەحمەدی لە رێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی لە کاتی ئەنجام دانی چالاکیی تەبلیغی، لە شوێنێک بەناوی باخی سەفایی لە شاری مەهاباد لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەی درانە بەر تەقەی هێزەکانی رێژیم و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.