کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنێک سەبارەت بە مەترسییەکانی مادە سڕکەرەکان لەلایەن سپای پاسداران

16:39 - 21 خاکەلێوه 2721

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیار بووە لە ناوچەی "کەڵاتەرزان" لە گوندی "دادانەی کەمانگەر" دانیشتنێک لەلایەن لاوانی ئەو ناوچەیە دژ بە مادە سڕکەرەکان و پەرەسەندنی ئەو مادانە بەڕێوە بچێت کە لەلایەن ڕێژیمەوە پێشی پێگیراوە.

هەروەها بڕیار بووە لەو دانیشتنەدا ڕێز لە کەسێکی گوندی "دادانەی کەمانگەر" بگیردرێت کە وازی لە مادە سڕکەرەکان هێناوە.

هەر لەسەرەتای بەیانییەوە کە سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی  ڕێژیم لەو دانیشتنە ئاگادار بوونەتەوە ناوچەکەیان بە هێزێکی زۆر تەنیوە و پێشیان لە بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنە گرتووە.