کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکشانی نرخی برنج خەڵکی ناچار بە قەرزکردن کردووە

12:51 - 14 خەرمانان 2721

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی برنج، خەڵک بەناچار بە شێوەی قیست و قەرز خواردەمەنییەکانیان دەکڕن.

لەو ڕۆژانەدا نرخی برنج بەخێرایی بەرز دەبێتەوە و ئەو خێراییە لەگەڵ ساڵەکانی پێشوو و لەم کاتەدا بێ وێنە بووە، هەروەها هەڵاوسانی هەوسارپچڕاو ڕۆژ بە ڕۆژ پتر دەبێت و سفرە و خوانی خەڵکیش بەتاڵ دەبێت.

کارناسانی ئابووری هۆکاری جۆراوجۆر بۆ گرانیی برنج باس دەکەن، لە نەبارینی باران و وشکەساڵی هەتا گران بوونی بەرهەمەکانی وەکوو سەم، کوود و تۆو.

بە وتەی وەرزێڕان ڕێژیمی ئێران، لە کاتی داچاندنی و کێڵانی زەویوزاردا هیچ یارمەتییەکی نەداون و ئەوان ناچارن ئەو خۆراکانە لە بازاڕی ئازاددا و بە نرخی زۆر بفرۆشن.

بە سەرنجدان بەوەیکە ڕێژەیەکی کەم لە بەرزبوونەوەی برنج وەبەر وەرزێڕان دەکەوێ، قازانجێکی زۆر و زەبەند دەچێتە گیرفانی سەرمایەدارانی گرێدراو بە ڕێژیم.

ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی برنجی ئێران لەو پێوەندییەدا وتوویەتی: " ئەو برنجەی کە لە توورەکەدایە،  کیلۆی بە ٣١ هەتا ٣٣ هەزار تمەن لە وەرزێڕەکان دەکڕدرێ، دواتر ئەو برنجە لە بازاڕەکانی تاران بە نرخی کیلۆیەک بە ٤٦ هەزار تمەن بە خەڵک دەفرۆشرێتەوە.