کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکشانی نرخی خواردەمەنییەکان لە کوردستان و ئێران بەردەوامە

13:11 - 29 خاکەلێوه 2721

بەپێی نوێترین ئامارە بڵاوکراوەکان لەلایەن وزارەتی کار و پیشەی ڕێژیم، نرخی گۆشت، برنج و شەکر لە ڕەشەمەی ساڵی ٩٩ بەنیسبەت ڕەشەمەی ٩٨، ٤٠ هەتا  ١١٣ لەسەد بەرز بووەتەوە.

زۆرترین ڕێژەی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەکەکان لە ڕەشەمەی ٩٩دا پێوەندیی بە برنجی "باسمەتیـ"ـەوە هەبووە کە هەر کیلۆ بە ٢٤ هەزار و ٦٠٠ تمەن فرۆشراوە، لە دوای ئەوە برنجی تایلەندی بە ١٥ هەزار و ٧٠٠ تمەن فرۆشراوە.

هەروەها بە بەراوردی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، نرخی مریشک ٨٧ لەسەد بەرز بووەتەوە.

نرخی شەکری سپی و شەکری یەک کیلۆیی لە ڕەشەمەی ساڵی ٩٩ بە ڕادەی ١٠ هەزار و ٥٠٠ تمەن گران بووە.