هەڵۆکانی زاگرۆس "پۆلی نارین" لە وێبلاگی خۆیاندا بڵاویان کردووەتەوە کە هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵگەی "کەڵانتەریی ١١"ی ڕێژیمی ئێران لە سەقز.
وێبلاگی "هەڵۆکانی زاگرۆس" بڵاویان کردووەتەوە کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاتژمێر نزیک ٣ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات، "هەڵۆکانی زاگرۆس" بە هێرشکردنە "سەر کەڵانتەریی ١١" هەڵکەوتوو لە شەقامی "شارەبانیـ"ـی سەقز، سزای بەکرێگیراوانی مۆڵدراوی ئەم مۆڵگەیەی ڕێژیمیان داوە.
ئەو وێبلاگە بڵاوی کردووەتەوە، "کەڵانتەریی ١١" بەردەوام خەریکی ئازاردانی خەڵکە و گوشارێکی زۆری بۆ خەڵکی سەقز هێناوە.
"هەڵۆکانی زاگرۆس" لە شاری "سەقز" ڕایانگەیاندووە کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شاری "سەقز" و بەربەرەکانێ لەگەڵ دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ئامادەی هێرشکردنە سەر ئەم بنکانەن و خۆیان بە پشتیوانی خەباتی خەڵکی کوردستان دەزانن.
هەڵۆکانی زاگرۆس لە بەرەبەری ٢٦ی سەماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوە کە تا گەیشتن بە ئامانج و مافەکانی کورد لە سەنگەری بەرخۆداندا بن.