کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵۆکانی زاگرۆس هێرش بۆ سەر هێزەکانی ڕێژیم لە بانەیان وەئەستۆ گرت

23:53 - 25 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: هەڵۆکانی زاگرۆس بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لە وێبلاگی فەرمی خۆیاندا هێرش بۆ سەر هێزەکانی ڕێژیم لە بانەیان وەئەستۆ گرت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

ڕاگەیەندراوێک لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە

هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا ڕادەگەیەنن کە، هەروەک لە ڕاگەیەندراوەکانی پێشووماندا پشتیوانیی توند و تۆڵی خۆمان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان ڕاگەیاندبوو، بەم شێوەیەش دووپاتی دەکەینەوە کە لە هیچ تاوانێکی هێزە داگیرکەرەکانی مل بەپەت و ڕستی کۆماری سێدارە چاوپۆشی ناکەین و جینایەتەکانیان بێ وەڵامی گورچووبڕ ناهێڵینەوە.

تەوار و هەڵۆ باڵ ئاگرینەکانمان ئەمڕۆ ئێوارەی ۲٥ی گەلاوێژ کاتژمێر ٨ پیکابێکی بارکراو لە چەکدارانی بەکرێگیراوی ناوزڕاو بەهەنگی مەرزیی مۆڵدراو لە نزیک ئاوایی بڵەسەن، لە جادەی بەردەبووکـ ـ بانە یان دایە بەر دەسڕێژی چەکی تۆڵەی شەهیدانی پێشمەرگە و ژمارەیەکی بەرچاویان لێ بەسزای گوێ لەمستی بۆ تاوانکارییەکانی کۆماری ئیسلامی گەیاند کە تاکوو ئێستا ٤ کوژراو و ۳ برینداریان هەیە کە "کەوسەری" مەسئولی هەنگی مەرزی چۆمان و زەڵێ یەکێ لە بریندارەکانە.

لە ڕاگەیەندراوی دواترماندا ژمارە و ناوی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕادەگەیەنین.

جێی خۆیەتی پڕ بەدڵ دەستی هەڵۆکانمان بگوشین و فەرماندەیی گشتیی هەڵۆکانی زاگرۆس سەبارەت بە وەشاندنی ئەو زەبرە کاریگەرە لەپەیکەری بۆشی هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی تاران دەستخۆشیان لێدەکات کە بەو هەڵمەتە جوامێرانەیە دڵی خەڵکی کوردستانیان خۆش کرد.

 هەڵۆکانی زاگرۆس

 ۲٥ی گەلاوێژی ۱۳۹۷