کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵۆکانی زاگرۆس ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

13:11 - 24 بانەمەڕ 2722

هەڵۆکانی زاگرۆس ڕاگەیەندراوێکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە جگە لە ماڵپەڕی تایبەت بە خۆیان هیچ پەیج و لاپەڕەیەکی تریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

هاونیشتمانە بەڕێزەکان!

تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاریی نیشتمان!

هەروەک لە ڕاگەیەندراوی دامەزرانی ڕێکخراوەکەماندا بە ڕاشکاوی هاتووە: "هەڵۆکانی زاگرۆس ڕێکخراوێکی چەکداریی سەربەخۆیە کە بە مەبەستی پارێزگاری لە کەرامەتی مرۆڤی کورد و پشتیوانی لە بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دامەزراوە"، ڕێکخراوەکەمان لە هەر جۆرە ناوزڕاندن و دەنگۆسازکردن و هەڕەشە و چاوسوورکردنەوەیەک بە هەر مەبەستێک و لە هەر لایەن و کەسێک خۆ دەپارێزێت و ئەو کردارانە لە ڕاستای خزمەت بە "سیاسەتی  دژی کورد"ی کۆماری ئیسلامیدا دەبینێت.

ڕادەگەیەنین کە ڕێکخراوەکەمان هەواڵی چالاکی و ڕاگەیاندنەکانی لە وێبلاگی فەرمی و ناسراوی هەڵۆکانی زاگرۆسدا بڵاو دەکاتەوە. هیچ تۆڕ و لاپەڕە و کاناڵێک کە بە ناوی هەڵۆکانەوە  بابەت بڵاو بکاتەوە، پێوەندیی بە ڕێکخراوەکەمانەوە نییە و بە شێوەی گونجاو لە دژی ڕادەوەستین.

ئادرێسی خوارەوە سەرچاوەی فەرمیی هەڵۆکانی زاگرۆسە کە هەواڵ و زانیاری و ڕاگەیەندراوکانی ڕێکخراو بڵاو دەکاتەوە.

http://halokan.blogspot.com

هەڵۆکانی زاگرۆس

٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی