کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەینیی وەفاداریی بۆ کوردانی قامیشلوو

12:34 - 18 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: لە دوای دەسپێکردنی خۆپیشاندانەکانی سووریە دژی ڕێژیمی بەشار ئەسەد خەڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا دژی ئەو ڕێژیمە دیکتاتۆرە ڕاپەڕین.

ئەمڕۆ لە مێژووی نەتەوەی کورددا لاپەڕەیەکە لە سەرهەڵدان و خۆڕاگریی نەتەوەی کورد، دژی ڕێژیمەکانی کە کوردستانیان داگیر کردووە.

ئەمڕۆ ١٥مین ساڵیادی ڕاپەڕینی دانیشتووانی ناوچە كوردنشینەكانی وڵاتی سووریەیە، کە ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی دەستی پێ کرد و نیو میلیۆن هاووڵاتیی كورد لە چەندین شاری کوردستانی ڕۆژئاوا دەستیان دایە خۆپیشاندان كە لە ئاکامی دەسڕێژی هێزە ئەمنییەتییەكانی سووریە ٧ كەس بریندار بوون.

ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی هێزەکانی ڕێژیمی ئەسەد لە شاری قامیشلوو هێرشیان کردە سەر تەماشاوانانی یاریی تۆپی‌پێ کە لە ئەنجامدا ٩ کەس کوژران. دواتر لە کاتی ناشتنی ئەو ٩ هاوڵاتییە کوردانە لە گۆڕستاندا هێزەکانی ئەسەد دیسانیش هێرشیان کردە سەر خەڵک و ٣١ کەسیان کوشت و دەیان کەسیشیان دەسبەسەر کرد.

دوای دەسپێکی شەڕو ئاڵۆزییەکان لە سووریەدا و ڕاپەڕێنی کوردستانی ڕۆژئاوا هاووڵاتییانی کورد به‌ مه‌به‌ستی هه‌رچی زیاتر هاندانی هاووڵاتییانی کوردی سووریه ‌له‌ شۆڕشی تازەی ئه‌و وڵاتەدا‌، کۆبوونه‌وە‌ی ناڕە‌زایه‌تییان لە ڕۆژی هەییندا بەڕێوە برد، کە دواتر بە " هه‌ینیی وەفاداری به‌ شۆڕشی کوردان" لەو بەشە لە کوردستان ناودێر کرا.

پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا هەتا ئێستاش چارەسەر نەبووە و گفتوگۆکان بۆ دامەزراندنی حکوومەتی کوردی لەو بەشەی لە کوردستان بێئاکام ماوەتەوە.