هەیئەتێک لە زانایانی پایەبەرزی ئایینی لە حکوومەتی پاشایی عەرەبستان ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزڵوەر لە بەیانییەکدا ڕایانگەیاندووە گرووپی ئیخوانەلموسلمین گرووپێکی تێرۆریستییە کە نوێنەرایەتی ئایینی ئیسلام ناکات.
هەیئەتی زانایانی عەربستان ڕایانگەیاندووە کە ئەم گرووپە لە ژێر ناوی ئایین هەوڵگەلێکی ئەنجام داوە کە لەگەڵ ڕێنەماییەکانی ئایینی ئیسلام دژایەتی هەیە و دەبێتە هۆی دووبەرەکی، ئاژاوەگێڕی، توندوتیژیی و تێرۆریزم.
لە دەقی بیانییەی هەیئەتی زانایانی سەعوودی بۆ تێرۆریستناساندنی گرووپی ئیخوانەلموسلمین لە دەقە ئایینی و یەک لەوان قورئان و حەدیسەکان کەڵک وەرگیراوە.
ئیخوانە لموسلمین ساڵی ١٩٢٨ لەلایەن "حەسەن بەنا" لە میسر دامەزراوە. وەک هزرێكی نوێی ئیسلامگەرایی هەر زوو لەناو وڵاتانی عەرەبی بڵاو بووەوە و چەندین گرووپی تری ئیسلامی هەڵگری پاشخانی ئیخوانی دروست بوون كە لە ئێستادا ژمارەیان گەیشتووەتە ٧٢ گرووپ لەناو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا.