کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات سەردانی زانکۆی "کۆیە"ی کرد

11:54 - 24 خاکەلێوه 2722

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی "ناسر ساڵحی ئەسڵ" بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆیە، سەردانی دوکتور "وەلی مەحموود" سەرۆکی زانکۆی "کۆیە"یان کرد.

ئەو هەیئەتە پێکهاتبوو لە بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆیە، سەید "نەجمەدین هاشمی" ئەندامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتیی حیزبی دێموکرات و "مەحبووبە ئیبتکار" بەرپرسی بەشی پەروەردەی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی.

لەو سەردانەدا بە مەبەستی سپاس و پێزانین بۆ سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و کۆلێژەکانی زانکۆی کۆیە سەبارەت بە پێگەیاندن و بارهێنانی خوێندکارانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەوحی ڕێزلێنان و چەپکەگوڵی حیزبی دێموکراتیان پیشکەش بە دوکتور "وەلی مەحموود" سەرۆکی زانکۆی کۆیە کرد.