کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە بەخاکسپاردنی قەشە ''دنحا توما یوسف'' بەشداریی کرد

11:43 - 22 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ''کۆیە'' لە ڕێوەرەسمی بەخاکسپاردنی قەشە ''دنحا توما یوسف'' بەشداریی کرد.

ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ''کۆیە''، لە بەخاکسپاردنی قەشە ''دنحا توما یوسف''، ناسراو بە ''مامە قەشە''، قەشەی شاری کۆیە و گوندی ''هەرمۆتە'' کە بە ڕووداوی دڵتەزێنی هاتوچۆ لە جادەی کۆیە-هەولێر گیانی لەدەست دا، بەشداریی کرد.

''قەشە دنحا توما یوسف'' کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و خۆشناوی کۆیە و گوندی هەرمۆتە بوو و دۆستایەتیی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەبوو و لە کاتی مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکراتدا پشتیوانیی لە حیزب کرد و ڕێزی تایبەتیی بۆ حیزبی دێموکرات هەبوو.

نوێنەرایەتیی حیزب، پرسە و سەرەخۆشیی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی بە بنەماڵەی قەشە ''دنحا توما یوسف'' و خوشک و برایانی مەسیحیی شاری کۆیە و گوندی هەرمۆتە ڕاگەیاند.

 لەو ڕێوڕەسمەدا، مەترانی هەولێر، قایمقامی کۆیە، بەرپرسانی دامودەزگا حکوومەتی و حیزبییەکانی هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتیی پارلمانی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی شاری هەولێر بەشدار بوون.